“مێهدی فه‌تحی” چالاكی سێنفی موعه‌لیمان له ئوستانی فارس، له لایه‌ن دادگای ئینقلابی ئه‌و شاره به ٨ ساڵ به‌ندكران و قه‌ده‌غه‌ی چوونه ده‌ره‌وه له وڵاتی به‌سه‌ردا سه‌پێندرا.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، ڕۆژی پێنجشه‌ممه ١ی مانگی گوڵان، هاوكات له‌گه‌ڵ به‌ڕێوه‌چوونی كۆبوونه‌وه‌ی سه‌راسه‌ری موعه‌لیمان، دادگای پێداچوونه‌وه‌ی ڕژیم به تۆمه‌تی “هه‌وڵدان بۆ تێكدانی ئاسایشی نیشتمانی” ٥ ساڵ به‌ندكران و به تۆمه‌تی “پڕوپاگه‌نده له دژی ڕژیم” سزای ساڵێك به‌ندكران و به تۆمه‌تی “سوكایه‌تی به ڕێبه‌ری كۆماری ئیسلامی” دوو ساڵ به‌ندكرانی به‌سه‌ر ئه‌و چالاكه سێنفیهدا سه‌پاندووه. جێگای ئاماژه‌یه هێزه ئه‌منییه‌كانی ڕژیم به‌مه‌به‌ستی تێكدانی یه‌كگرتووی و به‌ڕێوه نه‌چوونی كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تی موعه‌لیمان، گوشارێكی زۆریان خستووه‌ته سه‌ر موعه‌لیمان و فه‌رهه‌نگیانی ئه‌و وڵاته و به‌و مه‌به‌سته هه‌تا كاتی بڵاوبوونه‌وه‌ی ئه‌م هه‌واڵه، ده‌یان چالاكی سێنفی موعه‌لیمان و فه‌رهه‌نگیان له لایه‌ن ناوه‌نده ئه‌منییه‌كانی ڕژیمه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر كراون.