كرێكارانی كارخانه‌ی كاشی ئیسفه‌هان، ڕۆژی سێشه‌ممه ٣٠ی مانگی خاكه‌لێوه، له ناڕه‌زایه‌تی به ده‌ركرانی كۆمه‌ڵێك له هاوكاره‌كانیان و په‌رداخت نه‌كردنی حه‌قده‌سته دواخراوه‌كانیان، له‌به‌رده‌م ئوستانداری ئیسفه‌هان كۆبوونه‌وه.
كرێكارانی بێكاری به‌شداربوو له‌و كۆبوونه‌وه ده‌ڵێن: له ساڵی ٩٥ی هه‌تاویه‌وه تا ئێستا حه‌قده‌ست و مه‌زایا دواخراوه‌كانیان په‌رداخت نه‌كراوه و به‌رپرسانی ده‌وڵه‌تی و به‌ڕێوه‌به‌رانی به‌شی خسووسی له جێبه‌جێ كردنی داخوازییه‌كانمان خۆده‌بوێرن. به وته‌ی كرێكاران، سه‌ره‌ڕای چه‌ندین جار كۆبوونه‌وه هیچ ناوه‌ندێكی ده‌وڵه‌تی سه‌ره‌نجی به داواكارییه‌كانیان نه‌داوه‌ته‌وه.