ڕۆژی شەممە ٢٧ی مانگی خاکەلێوە، هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری بۆکان هاووڵاتییەکیان بە ناوی “خالید حاجی ڕەسووڵ پوور” دەستبەسەر کردووە و لە لایەکی دیکەوە ڕۆژی چوارشەممە ٢٤ی هەمان مانگ هاووڵاتییەکی دیکەی خەڵکی بۆکان بە ناوی “محەممەد فەتحوڵڵایی” بەبێ پیشاندانی هیچ جۆرە بەڵگەیەکی یاسایی لەلایەن ئەو هێزەوە دەستبەسەر کراوە.
بەپێی ڕاپۆرتەکان، ڕۆژی سێشەممە ٩ی مانگی خاکەلێوە، دوو هاووڵاتیی به ناوهكانی “حامید عوسمانی” خەڵکی گوندی “یاسیناوێ“ی سەردەشت و كهسێكی دیكه به ناوی “ئیسماعیل” لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ئهو شارهوه دەستبەسەر کراون. هەتا کاتی بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە، هیچ زانیارییەک لە سەر هۆکاری دەستبەسەرکران و شوێنی ڕاگیرانی ئەم چوار هاووڵاتییە لە بەر دەستدا نییە.