ڕۆژی شەممە ٢٧ی مانگی خاکەلێوە، “سەلاح خزری” موعەلیم و هاوکات ئەندامی بەڕێوەبەرایەتی ناوەندی سێنفیی موعەلیمانی مەریوان لە لقی یەکی دادگای ئینقلابی ئەو شارە بە مەبەستی دادگاییکردنی ئامادە بوو.
بە پێی ڕاپۆرتەکان، ئەو چالاکوانە بە تۆمەتی “پڕوپاگەندە دژی نیزام” و“تێکدانی ئاسایشی گشتی و بەلاڕێدابردنی بیرو هزری خەڵک” و“بانگەشەکردن بۆ حیزبە کوردییەکانی دژبەری کۆماری ئیسلامی” لە ڕێگەی بڵاوکردنەوەی ڤیدیۆ و وێنە لێپێچینەوەی لێکراوە و لە کۆتاییدا بە دانانی بارمتە هەتا کاتی بەڕێوەچوونی دووەمین دانیشتنی دادگایی کردنەکەی بە شێوەی کاتی ئازاد کراوە.