کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستان

دەستبەسەرکرانی ٦٦ هاووڵاتیی لە شاری دیاربەکر

دەستبەسەرکرانی ٦٦ هاووڵاتیی لە شاری دیاربەکر 3

هێزە ئەمنییەکانی وڵاتی تورکیە ڕۆژی ڕابردوو بە هێرشکردنە سەر ماڵی ١٠٥ چالاکی سیاسی و ڕۆژنامەنووس لە شاری دیاربەکر لانیکەم ٦٦ هاووڵاتیی ئەو شارەیان دەستبەسەر کرد.

بەپێی ڕاپۆرتەکان، دەستبەسەرکرانی ئەو هاووڵاتییانە لە چوارچێوەی لێکۆڵینەوەی دەزگای دادی ئەو وڵاتە لەسەر بەڕێوەچوونی ڕێوڕەسمی نەورۆز لەو شارەدا ئەنجام دراوە و هێزەکانی دژەتیرۆری تورکیە کە سەر بە دەزگای هەواڵگری ئەو وڵاتەیە، بەشداریان لەو ئۆپڕاسیۆنەدا کردووە. جێگای ئاماژەیە هەتا کاتی بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە ناسنامەی دوو کەس لەو هاووڵاتییانە بە ناویقەدری ئەسنبەڕێوبەری ڕۆژنامەی خۆبوون وعەلی کۆچەرڕۆژنامەنووس، بۆ میدیاکان ئاشکرا کراوە.