سه‌ر له به‌یانی رۆژی شه‌ممه ٢٧ی مانگی خاكه‌لێوه، كرێكارانی شیركه‌تی فوولادی ئه‌هواز بۆ گه‌یشتن به داخوازییه‌كانیان له‌به‌رده‌م ئۆستانداری خووزستان له شاری ئه‌هواز كۆبوونه‌وه‌یه‌كی ناڕه‌زایه‌تییان به‌ڕێوه برد.
كرێكارانی ناڕازی به به‌ده‌سته‌وه گرتنی پلاكارد و وتنه‌وه‌ی دروشم خوازیاری “ڕوونكردنه‌وه‌ی ته‌كلیفی شیركه‌ت”، “دابین كردنی ماده‌ی سه‌ره‌تایی بۆ به‌رهه‌مهێنان”، “چاكسازی له هێڵی وه‌به‌رهێنان”، “به‌كرده‌وه‌ده‌رهاتنی گه‌ڵاڵه‌ی ڕیزبه‌ندی پیشه‌كان” و “كرانه‌وه‌ی كارتی پێرسۆنێلی ٣٠ كه‌س له كرێكاران بوون. كرێكارانی به‌شداربووی ئه‌و كۆبوونه‌وه ڕایانگه‌یاند: تاگه‌یشتن به ته‌واوی داخوازییه‌كانیان درێژه به كۆبوونه‌وه‌كانیان ئه‌ده‌ن و ئه‌گه‌ر داواكارییه‌كانیان جێبه‌جێ نه‌كرێت له‌به‌رده‌م ده‌فته‌ری سه‌رۆك كۆماری له شاری تاران مان ده‌گرن.