کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستان

ئازادی كاتی به‌ندكراوێكی خه‌ڵكی شاری پیرانشار

ئازادی كاتی به‌ندكراوێكی خه‌ڵكی شاری پیرانشار 3

به‌ پێی هه‌واڵی گه‌ییشتوو، ڕۆژی هه‌ینی ٢٨ی مانگی ڕه‌شه‌ممه‌، به‌ندكراوێكی خه‌ڵكی شاری پیرانشار به‌ ناوی “موراد ڕه‌سووڵ مامه‌ڕه‌شی” به‌ دانانی بارمته‌ی ١ ملیارد تمه‌نی و به‌ شێوه‌ی كاتی هه‌تا كاتی دادگایی كردنی ئازاد كرا.

به‌ پێی زانیارییه‌كان، ئه‌و هاووڵاتییه‌ ماوه‌ی ٢ مانگه‌ له‌ لایه‌ن هێزه‌ ئه‌منییه‌كانی كۆماری ئیسلامییه‌وه‌ به‌ شێوه‌ی نایاسایی ده‌ستبه‌سه‌ر و زیندانی كراوه‌ و له‌ ماوه‌ی ده‌ستبه‌سه‌ر كرانیدا له‌ مافی مه‌ڕه‌خه‌سی و هه‌بوونی پارێزه‌ر بێبه‌ش كرابوو.