به پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو به كۆڵبه‌رنیووز، ڕۆژی چوارشه‌ممه ٢٥ی مانگی ڕه‌شه‌ممه، هێزه‌كانی ڕژیم له سنووری نه‌وسوود كۆمه‌ڵێك كۆڵبه‌ریان داوه‌ته به‌ر ده‌سترێژی گولله و له ئاكامی ئه‌و دهسرێژییهدا كۆڵبه‌رێك به ناوی “كاوه خۆسره‌وی” به سه‌ختی بریندار بوو.
به پێی ئه‌و هه‌واڵه، “كاوه خۆسره‌وی” خه‌ڵكی گوندی “قاڵیچه“ی سه‌ر به شاری سه‌لاسی باوه‌جانییه. جێی ئاماژه‌یه كه ڕۆژی سێشه‌ممه‌ش دوو كۆڵبه‌ری دیكه‌ی خه‌ڵكی سه‌لاسی باوه‌جانی به ناوه‌كانی “سه‌عید خۆسره‌وی” و “مۆختار شاهمۆرادی” به هۆی ده‌سترێژی گولله‌ی هێزه‌كانی ڕژیم به‌سه‌ختی بریندار كرابوون.