دانیشتووانی شاره‌كانی “بردیانسك”ی سه‌ر به ناوچه‌ی “لووهانسك” و شاری “خرسۆن” ڕۆژی شه‌ممه ١٤ی مانگی ڕه‌شه‌ممه، دژ به هێرش و داگیركارییه‌كانی ڕژیمی ڕووسیه له‌و وڵاته ڕژانه سه‌ر شه‌قامه‌كان و خوازیاری چوونه‌ده‌ره‌وه‌ی ئه‌و هێزانه بوون.
له ماوه‌ی ڕۆژانی ڕابردوودا كه ئه‌و دوو شاره كه‌وتوونه‌ته ده‌ست هێزه‌كانی ڕووسیه به‌رده‌وام خه‌ڵكی مه‌ده‌نی دانیشتووی ئه‌و دوو ناوچه‌یه دژی هێزه‌كانی ڕووسیه خۆپێشاندانیان ئه‌نجام داوه و خوازیاری چوونه‌ده‌ره‌وه‌ی ڕووسیه له وڵاته‌كه‌یان و كۆتایی هێنان به شه‌ڕ پێكدادانه‌كان بوون. هاوكات له زۆربه‌ی شاره‌كانی ئۆرووپاش هاووڵاتییان به خۆپێشاندانی هه‌زاران كه‌سی خوازیاری كۆتایی هێنان به شه‌ڕ و پشتیوانی كۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تی له خه‌ڵكی بێتاوانی ئۆكراین بوون.