به پێی ڕاپۆرته‌كان، شاری تیكاب دووهه‌م گه‌وره‌ترین مه‌عده‌نی زێڕی ئێرانه كه ١٤٠ تۆن پاشه‌كه‌وتی زێڕی هه‌یه، به‌ڵام كرێكارانێك كه له‌و مه‌عده‌نه كارده‌كه‌ن و هه‌روه‌ها دانیشتووانی ئه‌و شاره له كه‌مترین ئیمكاناتی ڕیفاهی و بێهداشتی بێبه‌رین.
به وته‌ی نوێنه‌رانی شۆرای شاری تیكاب، ڕۆژانه كرێكارانی ئه‌و شارستانه تووشی ڕووداوی كار ده‌بن به‌ڵام هیچ ئیمكاناتێكی وه‌كوو هیلی كۆپتری ئۆرژانس یان پزیشك و ناوه‌ندی ده‌رمانی ته‌یاری تێدا نییه و هه‌ر به‌و هۆیه‌شه‌وه زۆربه‌ی ئه‌و كرێكارانه ده‌بن له‌به‌ر ئه‌وه‌ی له كاتی خۆیدا خزمه‌تگۆزاری پێویست وه‌رناگرن تووشی كه‌م ئه‌ندام بوون ده‌بن. ئه‌وه له حاڵێكدایه كه شاری تیكاب دوو مه‌عده‌نی گه‌وره‌ی زێری “زه‌ڕه شووران” و “ئاقدهڕڕه”ی هه‌یه و وه‌كوو دووهه‌م گه‌وره‌ترین به‌رهه‌مهێنه‌ری زێر له ئێران هه‌ژمار ده‌كرێت به‌ڵام دانیشتووانی ئه‌و شاره له مهحروومیهتێكی زۆردا ده‌ژین و ڕژیمی كۆماری ئیسلامی له‌و داهاته زۆره‌ی كه له‌و مه‌عده‌نانه ده‌ستی ئه‌كه‌وێت هیچ بودجه‌یه‌ك بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه و گرفته‌كانی ئه‌و شاره ته‌رخان ناكات.