سەرەڕای تێپەڕبوونی ٣٢ مانگ لە دەستبەسەرکرانی “فیرووز مووسالوو”، بەندکراوی سیاسی خەڵکی شارۆچکەی “کۆتۆل”ی سەر بە شاری “خۆی”، ناوبراو هێشتا دادگایی نەکراوە و لە بەندی سیاسی زیندانی ناوەندیی ورمێ ڕاگیراوە.
“فیرووز مووسالوو” کە پێشتر ئەندامی پارتی کرێکارانی کوردستان (پ ک ک) بووە، ڕۆژی پێنجشەممە ٢٠ی پووشپەڕی ١٣٩٨ی ههتاوی، دوای وەرگرتنی ئەماننامە لەلایەن سوپای پاسدارانەوە لە سنووری سەردەشت خۆی ڕادەستی هێزە ئەمنییەکان کردووە. ئەم هاووڵاتییە دواجار ڕۆژی پێنجشەممە ١٢ی بەفرانباری هەمان ساڵ دوای پێنج مانگ و ١٠ ڕۆژ ڕاگیران لە ژووری تاکەکەسیی گرتووخانهی ئیتلاعاتی ورمێ، بۆ بەندی سیاسی زیندانی ناوەندیی ورمێ ڕاگوێزراوه و لەو کاتەوە هەتا ئەمڕۆ چارهنووسی نادیاره.