وەزارەتی پێشمەرگە رایگەیاند، ڕۆژی دووشه‌ممه ٩ی مانگی ڕه‌شه‌ممه، لە رووداوێکی هاتووچۆدا لە ناوچه‌ی گەرمیان پێشمەرگەیەک گیانی لەدەستدا و چواری دیکەش به‌سه‌ختی بریندار بوون.
به پێی ڕاگه‌یه‌ندراوی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه، پێنچ پێشمەرگەی فەوجی سێی لیوای 19ی پیادە، لە کاتی گەڕانەوەیان لە دەوامی فەرمی، تووشی رووداوی هاتووچۆ بوون كه به داخه‌وه یه‌ك له‌و پێشمه‌رگانه به ناوی “عه‌لی عه‌بدۆڵڵا ئه‌حمه‌د” خه‌ڵكی “ڕه‌واندزه” گیانی له‌ده‌ست داوه و چوار پێشمه‌رگه‌ی دیكه‌ش كه بریندار ببوون بۆ وه‌رگرتنی چاره‌سه‌ری پزیشكی ڕاگوێزی نه‌خۆشخانه كراون.