ڕۆژی شه‌ممه ٧ی مانگی ڕه‌شه‌ممه، پاش بانگهێشتی چالاكانی مه‌ده‌نی بۆ كۆبوونه‌وه‌ی دژ به شه‌ڕ له‌به‌رده‌م سه‌فاره‌تی ئۆكراین، به ده‌یان هاووڵاتی خه‌ڵكی تاران به كۆبوونه‌وه له‌به‌رده‌م سه‌فاره‌تی ئه‌و وڵاته دژی هێرشه‌كانی ڕووسیه بۆ سه‌ر ئۆكراین دروشمیان وته‌وه.
به‌شداربووانی ئه‌و كۆبوونه‌وه به وتنه‌وه‌ی دروشمی “مه‌رگ بۆ پووتین”، “پووتین جه‌نایه‌ت ده‌كات، نادان پشتیوانی لێده‌كات”، “شه‌ڕ، شه‌ڕ، مه‌حكوومه و دیمۆكراسی سه‌رده‌كه‌وێت” و ” سه‌فاره‌تی ڕووسیه، هێلانه‌ی سیخووڕییه” ناڕه‌زایه‌تی خۆیان له ئاست هێرشه‌كانی ڕووسیه بۆ سه‌ر ئۆكراین ده‌ربڕی و خوازیاری كۆتایی هێنان به‌و شه‌ڕ و پێكدادانه بوون.