به پێی ڕاپۆرتی كۆمه‌ڵه‌ی مافی مرۆڤی كوردستان، “پەیام منبەری” و “شێرکۆ منبەری” لە کۆتایی ماوه‌ی سێ ڕۆژه له ناڕه‌زایه‌تی به ڕانه‌گواستنی “پەیام مینبەری” بۆ ناوەندە دەرمانییەکانی دەرەوەی گرتووخانه‌ی ئیتلاعاتی سنە، مانیان لە خواردن گرتووە.
“پەیام مینبەری” ماوەیەک پێش دەستبەسەرکرانی لە لایه‌ن هێزه ئهمنییهكاتنی ڕژیمه‌وه له ڕووداوێکی هاتووچۆدا مۆره‌كانی پشتی تووشی كێشه بووه له ماوه‌ی ده‌ستبه‌سه‌ركرانیدا بە هۆی ئەشکەنجە و ئازاری هێزە ئەمنییەکانەوە ته‌ندرووستی تێك چووه و پێویستی بە پێ ڕاگەیشتنی خێرای دەرمانی و گواستنەوە بۆ نه‌خۆشخانه‌ی دەرەوەی گرتووخانه‌ی ئیتلاعات هەیە، به‌ڵام تا ئێستا بەرپرسانی ئەم ناوەندە ئەمنییە هیچ سه‌ره‌نجێكیان به دۆخی خراپی ته‌ندرووستی ناوبراو نه‌داوه‌ته‌وه.