کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستان

مانگرتن له‌ خواردنی دوو زیندانی سیاسی له‌ زیندانی “ئیلگدیر”ی توركیا

مانگرتن له‌ خواردنی دوو زیندانی كورد له‌ زیندانی ئیلگدیری توركیا

پاش ئه‌وه‌ی به‌ندكراوێكی سیاسی به‌ ناوی “هۆگر باتو” مانگرتنی له‌خواردن ڕاگه‌یاند و ئێستا ٦٥ ڕۆژه‌ مانگرتنی به‌رده‌وامه‌، دوو زیندانی دیكه‌ له‌ زیندانی “ئیلگدیر” به‌ ناوه‌كانی “فۆرات گورگلی” و “مه‌زهه‌ر مه‌تین” بو ماوه‌یه‌كی نادیار مانیان له‌  خواردن گرت.

به‌ پێی ڕاپۆرته‌كان، “هۆگر باتو” خه‌ڵكی ماردینه‌ و له‌ كاتی حكوومه‌ت نیزامی له‌ شاری “نه‌سیبه‌ین”ی سه‌ر ئۆستانی ماردین ده‌ستبه‌سه‌ر و به‌ زیندانی هه‌تا هه‌تایی مه‌حكووم  و ڕاگوێزی زیندانی “ئیلگدیر” كرا. ناوبراو له‌ ماوه‌ی ده‌ستبه‌سه‌ر كرانیدا چه‌ندین جار له‌ لایه‌ن هێزه‌ ئه‌منییه‌كانی توركیاوه‌ به‌ سه‌ختی ئه‌شكه‌نجه و ئازار دراوه‌ و له‌ مانگی سه‌رماوه‌زه‌وه‌ ده‌ستی داوه‌ته‌ مانگرتن. “مه‌زهه‌ر مه‌تین” و “فورات گورگلی” دوو به‌ندكراوی سیاسی دیكه‌ی ئه‌و زیندانه‌ش بۆ پشتیوانی له‌ “هۆگر باتو” و له‌ ناڕه‌زایه‌تی به‌ هه‌ڵسووكه‌وتی نایاسایی به‌رپرسانی زیندان مانیان له‌ خواردن ڕاگه‌یاند.