نزیكه‌ی ٣٠هه‌زار كه‌س له دانیشتووانی شاری “تفلیس”ی پایته‌ختی وڵاتی گورجستان، و هه‌زاران كه‌س له وڵاتانی ئا‌مریكا، فه‌رانسه، ئاڵمان، به‌ریتانیا، ئیتالیا و ڕووسیه، شه‌وی شه‌ممه ٧ی مانگی ڕه‌شه‌ممه، له ناڕه‌زایه‌تی به هێرشه‌كانی ڕووسیه بۆ سه‌ر ئۆكراین ڕژانه سه‌ر شه‌قام و خۆپێشاندانیان كرد.
به‌شداربووانی خۆپێشاندان له گۆرجستان ڕایانگه‌یاند: هێرشی ئێستای ڕووسیه بۆ سه‌ر ئۆكراین بیره‌ورییه‌كانی ساڵی ٢٠٠٨ی زاینی و هێرشی ڕووسیه بۆ سه‌ر گورجستان وه‌بیر دێنێته‌وه و هه‌ر به‌و هۆیه‌وه هاوخه‌می خۆمان له‌گه‌ڵ خه‌ڵكی ئۆكراین ده‌رئه‌بڕین و خوازیاری ئه‌وه‌ین كه پووتین هێرشه‌كانی ده‌ستبه‌جێ ڕابگرێت. هه‌ر له‌و په‌یوه‌ندییه‌دا و له وڵاتانی دیكه‌ی ئۆرووپاش له‌وانه، فه‌ڕانسه، ایتالیا، ئاڵمان ، به‌ریتانیا، ڕووسیه و چه‌ند شاری ئا‌مریكا هه‌زاران كه‌س له خۆپێشانده‌ره‌ان به كۆبوونه‌وه له‌به‌رده‌م كۆشكی سپی و سه‌فاره‌ته‌كانی ڕووسیه دژی شه‌ڕ و هێرشه‌كانی ڕووسیه بۆ سه‌ر ئۆكراین درووشمیان وته‌وه و خوازیاری پشتیوانی كۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تی له ئۆكراینا بوون. شایانی باسه كه تا ئێستا لانیكه‌نم ١٥٠٠ خۆپێشانده‌ر له لایه‌ن پۆلیسی رووسیاوه ده‌ستبه‌سه‌ر كراون.