کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستان

گیان لەدەستدانی گوماناوی زیندانیەکی سیاسی لە شاری ئیلام

گیان لەدەستدانی گوماناوی زیندانیەکی سیاسی لە شاری ئیلام 3

پێشمەرگەیەکی پێشووی یەکێک لە حیزبەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان لە شاری ئیلام، بەناوی “سەعید چەشنی” چەند رۆژێک دوای ئازادبوونی لە زیندان، گیانی لەدەستدا و یەکێک لە حیزبەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستانیش ئەو هەواڵەی پشتڕاست کردووەتەوە و ڕایگەیاندووە کە ئەو هاوڵاتیە ئەندامی ئەوان بووە و “ژەهرخوارد” کراوە.

رۆژی سێشەممە، ئەو هاوڵاتیە کە خەڵکی شاری دێلۆرانی ئیلام بووە چەند رۆژ دوای ئازادبوونی لە زیندانی ناوەندی ئەو شارە بە شێوەیەکی گوماناوی گیانی لەدەستدا. جێگای ئاماژەیە “جەشنی” دوای گەڕانەوەی بۆ ناوخۆی وڵات چەندجار لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەرکراوە و هەندێک تۆمەتی وەکوو هەوڵدان بۆ کوشتنی پەرلەمانتارێکی پێشووی کرماشانی دراوەتەپاڵ. ئەمجاره‌یش ماوەیەک پێش دەستبەسەرکراوە و دوای چەند رۆژ بەندکران، لە سەرەتای ئەم هەفتەیە ئازاد کراوە کە لە دوای ئازادکردنی گیانی لەدەستداوە.