میدیاكانی “كێیڤ” بڵاویان كردووه‌ته‌وه كه هه‌تا ئێستا زیاتر له ٥٠ ته‌قینه‌وه له “كێیڤ” پایته‌ختی وڵاتی ئۆكراین ڕوویداوه و ده‌نگی ته‌قه‌یه‌كی زۆریش به‌سه‌ر ئاسمانی ئه‌و شاره‌دا ده‌بیسترێت.
به‌پێی ڕاپۆرتی هێزه چه‌كداره‌كانی وڵاتی ئۆكراین، له ناوچه‌ی “واسیلكێڤ” شه‌ڕ و تێكه‌ڵچوونی قورسی چه‌كداری هاتووه‌ته ئاراوه و له به‌شێك له ناوچه‌كانی پایته‌ختی ئه‌و وڵاته‌یش شه‌ڕی كۆڵان به كۆڵان ده‌ستی پێكردووه. جێگای ئاماژه‌یه به پێی هه‌واڵێك كه له میدیاكان بڵاوكراوه‌ته‌وه “ولودیمیر زلنسكی” سه‌رۆك كۆماری ئۆكراین پێشنیاری واشنگتۆن بۆ بردنه ده‌ره‌وه‌ی ناوبراوی له ئۆكراین، ڕه‌ت كردووه‌ته‌وه. دۆخی ئۆكراین به‌ته‌واوه‌تی تێكچووه و به‌شێكی زۆر له هاوڵاتیانی ئه‌و وڵاته له سنووره‌كانی له‌هێستان جێگیر بوونه و به‌ته‌مان له ترسی هێرشه مووشه‌كی و ئاسمانیه‌كانی ڕووسیه په‌نا بۆ ئه‌و وڵاته به‌رن.