بە پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، بەرەبەیانی ڕۆژی چوارشەممە ٤ی مانگی ڕەشەممە، “شەعبان محەممەدی” ئه‌ندامی كانوونی سینفی مۆعه‌لیمانی مه‌ریوان لە گرتووخانه‌ی ناوەندیی سنە بۆ زیندانی مەریوان ڕاگوێزرا.
به وته‌ی بنه‌ڵه‌ی ناوبراو بارودۆخی تەندروستی “شه‌عبان محه‌ممه‌دی” جێگیر ڕاگەیێندراوە و باری ته‌ندرووستی باشه. شایانی باسه كه ناوبراو بەرەبەیانی ڕۆژی یەکشەممە ڕێکەوتی ١٠ی ڕێبەندانی ساڵی ١٤٠٠ی هەتاوی، لەلایەن هێزەكانی ئیداره‌ی ئیتلاعاتی مەریوانه‌وه بە شێوه‌ی نایاسایی دەستبەسەر کرابوو.
