سه‌ر له به‌یانی ئه‌مرۆ پێنجشه‌ممه ٥ی مانگی ڕه‌شه‌ممه، وڵادیمیر پوتین فه‌رمانی هێرشی بۆ سه‌ر ئۆكراین ده‌ركرد و تانكه‌كانی ڕووسیه له سنووری بیلاڕووسه‌وه هاتنه ناو خاكی ئۆكراین. هه‌روه‌ها به پێی ئه‌و گرته ویدیۆیانه‌ی له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان بڵاوكراوه‌ته‌وه هێزی ئاسمانی ڕووسیه به‌سه‌ر كییه‌فی پایته‌ختی ئۆكرایندا ده‌سووڕێنه‌وه و به وته‌ی “ولادیمیر زلینسكی” سه‌رۆك كۆماری ئۆكراین: ئه‌رته‌شی ڕووسیه شاره‌كانی ئۆكراینی به چڕی بۆردوومان ده‌كات.
له درێژه‌ی شه‌ڕو ئاڵۆزییه‌كانی نێوان و ڕووسیه و ئۆكراین، سوپای ئۆکرانیا بڕیاریدا بە ئامادەکردنی هێزی یەدەگی وڵاتەکەی و داوای لە کەسانەی تەمەن ١٨ بۆ ٦٠ ساڵ کردووە ئامادەبن بۆ خزمەتی سەربازیی. به پێی ڕاپۆرتی ده‌زگا هه‌واڵنێرییه‌كان، ده‌نگی ته‌قینه‌وه له چه‌ند ناوچه‌ی كییه‌فی پایته‌خت بیستڕاوه و هێرشی هه‌وایی و زه‌مینی ئه‌رته‌شی ڕووسیه بۆ سه‌ر چه‌ند شار له شه‌رق و شومالی ئۆكراین درێژه‌ی هه‌یه و به‌رده‌وام ده‌نگی ته‌قینه‌وه‌ی به‌هێز ده‌بیسترێت.