شه‌وی چوارشه‌ممه ٤ی مانگی ڕه‌شه‌ممه، ئه‌رته‌شی ئیسڕائیل هێرشێكی مووشه‌كی كرده سه‌ر بنه‌كه‌كانی سپای قودسی كۆماری ئیسلامی له‌ده‌ورووبه‌ری شاری دیمه‌شق و ناوچه‌ی “قۆنه‌یته‌ره” و زه‌ره‌ر و زیانێكی زۆری به‌و هێزانه گه‌یاند.
به پێی ڕاپۆرتی ده‌زگای هه‌واڵنێری “ئیسپۆتنیك”ی ڕووسی ده‌نگی چه‌ندین ته‌قینه‌وه‌ی به‌هێز له ده‌ورووبه‌ری دیمه‌شقی پایته‌ختی سووریه بیستراوه و به پێی زانیارییه‌كان، لانیكه‌م ٣ سه‌ربازی سپای قودس كۆژراون و چه‌ندین كه‌سی دیكه‌ش به‌سه‌ختی بریندار بوون و زیانێكی زۆری مادی به‌ر ئه‌و هێزانه كه‌وتووه.