ڕۆژی چوارشبه‌ممه ٤ی مانگی ڕه‌شه‌ممه، به هۆی ته‌قینه‌وه له مه‌عده‌نێكی ته‌ڵا له جنووبی غه‌ربی وڵاتی “بۆڕكینافاسۆ” لانیكه‌م ٦٠ كرێكار گیانیان له ده‌ست دا.
به پێی ڕاپۆرتی ده‌زگای هه‌واڵنێری “بی. بی. سی”، ته‌قینه‌وه‌كه به هۆی ئاگركه‌وتنه‌وه له كۆگایه‌كی “دینامیت” له ته‌نیشت مه‌عده‌نه‌كه‌و ڕوویداوه كه به وته‌ی شایه‌تحاڵانی ڕووداوه‌كه، ته‌قینه‌وه‌كه تا ڕاده‌یه‌ك به‌هێزه بووه كه داره‌كانی له ڕیشه ده‌رهێناوه و ماڵه‌كانی گوندێكی نزیك ئه‌و مه‌عده‌نه‌ی ڕووخاندووه. به وته‌ی به‌رپرسانی ده‌وڵه‌تی، سه‌ره‌ڕای گیان له ده‌ستدانی ٦٠ كرێكار به ده‌یان كه‌سیش له‌و ڕووداوه به‌سه‌ختی برینداربوون. “بۆڕكینافاسۆ” یه‌كێك له گه‌وره‌ترین به‌رهه‌مهێنه‌رانی ته‌ڵا له قاڕه‌ی ئافریقایه و ته‌واوی مه‌عده‌نه‌كانی ئه‌و وڵاته له لایه‌ن شیركه‌ته نێونه‌ته‌وه‌یه‌كانه‌وه به‌ڕیوه‌ده‌بریێت.