ڕۆژی سێشەممە ٣ی مانگی ڕەشەمە، سێ هاوڵاتی بەناوەکانی “ئەیوب مووسا”، “هاوڕێ خواڕەزم” و “فواد عەجەمی” لە زیندانەکانی کۆماری ئیسلامی بە دانانی بارمتە ئازاد کران.
بەپێی ڕاپۆرتەکان، “ئەیوب موسا” بە دانانی بارمتەی ٥٠٠ میلیۆنی و “هاوڕێ خواڕەزم” بەدانانی بارمتەی ٢٥٠ میلیۆنی لە زیندانی شاری شنۆ بەشێوەی کاتی هەتا کۆتایی پڕۆسەی دادگایی کردنەکەیان ئازاد کراون و “فواد عەجەمی” دوای ئەوەی ٥ مانگ لە ماوەی سزای یەک ساڵ بەندکرانەکەی لە زیندانی شاری سەقز تێپەڕ کردووە، بەمەرج لە زیندانی ناوەندیی ئەو شارە ئازاد کرا.