کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستان

سەپاندنی سزای بەندکران بەسەر چالاکێکی مەدەنی شاری کرماشان

سەپاندنی سزای بەندکران بەسەر چالاکێکی مەدەنی شاری کرماشان 1

لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوو، “کامران تەکووک” شاعیر و چالاکی مەدەنی خەڵکی شاری کرماشان لەلایەن لقی یەکی دادگای ئینقلابی ئەم شارەوە سزای ٢٨ مانگ بەندکرانی بەسەردا سەپا.
بەپێی ئەم سزایە، ناوبراو بە تۆمەتی “بێ ڕێزی بە ڕێبەری کۆماری ئیسلامی” سزای ١٦ مانگ بەندکران و بە تۆمەتی بڵاوکردنەوەی پڕوپاگەندە دژی نیزام” سزای ١٢ مانگ بەندکرانی بەسەردا سه‌پاوه‌، کە بە پێی یاسای کۆ کردنەوەی سزاکان، قورسترین سزا واتە سزای ١٦ مانگ بەندکرانەکەی شیاوی جێبەجێ کردنە. جێگای ئاماژەیە “کامران تەکووک”، شاعیر، نووسەر و چالاکی مەدەنی خەڵکی گەڕەکی “سەراو قەنبەری” شاری کرماشان ڕۆژی چوارشەممە ٢٢ی مانگی بەفرانباری،  دوای بانگ کران بۆ ئیتلاعاتی سوپای کرماشان دەستبەسەر کرا و دوای پێنج ڕۆژ دەستبەسەر کران بە دانانی بارمتەی ٥٠٠ ملیۆن تمەنی و بەشێوەی کاتی هەتا کۆتایی پێ ڕاگەیشتن بە دۆسیەکەی ئازاد کرا.