ئێوارەی ڕۆژی دووشەممە ٢ی مانگی ڕەشەمە، دوو هاوسەر بە ناوەکانی “واران محەمەدنەژاد” تەمەن ٣٠ ساڵ و “پەیام میری” تەمەن٣٦ ساڵ کە هەردووکیان خەڵکی گوندی تەنگیسەر و دانیشتووی شاری سنەن لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ڕژیم، لە یەکێک لە شەقامەکانی ئهو شاره دەستبەسەر کران.
بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، “پەیام میری” و هاوژینەکەی “واران محەمەدنەژاد” ئەندامی چالاکی ئەنجوومەنی فەرهەنگی کۆمەڵایەتی نۆژینن و لە کاتی بڵاوکردنەوەی پۆستەر و تراکتی تایبەت بە ڕۆژی جیهانی زمانی دایکی لە شەقامەکانی شاری سنە، لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی ئەو شارە دەستبەسەر کراون. جێگای ئاماژەیە کاژێر ١٠ی شەوی ڕابردوو و پاش ٤ کاژێر لێپرسینەوە ئەو دوو ئەندامەی ئەنجوومەنی نۆژین ئازاد کراون.
