ڕۆژی دووشەممە ٢ی مانگی ڕەشەممە هاوکات لە گەڵ ڕۆژی جیهانی زمانی دایکی، کۆڕێکی ڕێزگرتن بە بەشداری زیاتر لە ٧٠ کەس لە فێرخوازان و هۆگرانی زمانی دایکی لە لایان فێرگەی زمانی کوردی “ناوەندی زانستپەروەری” لە ساڵۆنی فێرگەی شاری شنۆ بەڕێوەچوو.
سەرەڕای گرتن و زیندانی کردنی چالاکانی بواری زمانی کوردی لە شارەکانی ڕۆژهەڵات، پەروەردە کردن بە زمانی دایکی لەماوەی ساڵانی ڕابردوو لە لایەن چالاکانی مەدەنی و فەرهەنگی بایەخێکی تایبەتی پێدراوە و هەر بەو بۆنەوە لە زۆربەی شارەکانی کوردستان سەرەڕای گوشاری ناوەندە ئەمنیەکانی ڕژیم ناوەندەکانی کولتووری و فێرگەی زمانی کوردی لەسەر ئەنجام دانی چالاکیەکانی خۆیان بەردەوام بوونە.
