کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
جیهان

گیان له‌ده‌ستدانی ٢٢ كه‌س له‌ وڵاتانی ئه‌وروپا به‌هۆی ڕه‌شه‌با

گیان له‌ده‌ستدانی ٢٢ كه‌س له‌ وڵاتانی ئه‌وروپا به‌هۆی ڕه‌شه‌با 4

بەهۆی ڕەشەبا بەهێزەکەی ماوه‌ی چەند ڕۆژی ڕابردوو کە ژمارەیەک وڵاتی ئەوروپای گرتەوە، بێجگه‌ له‌ زیانه‌ ماددیه‌كان، ٢٢ کەس تائێستا گیانیان لەدەستداوە و چه‌ندین كه‌سیش به‌سه‌ختی بریندار بوونه‌.

بەپێی میدیاکانی ئەوروپا، بەهۆی ڕەشەبایه‌كی به‌هێز کە لە وڵاتی ئێرلەنده‌وە دەستیپێکردەوە و وڵاتانی بەریتانیا، بەلژیک، هۆڵەند، دانیمارک و ئەڵمانیی گرتەوە، تائێستا ٢٢ کەس گیانیان لەدەستداوە. ئەوەش ڕوونکراوەتەوە، کە بەهۆی ڕەشەباکەوە هەتا ئێوارەی دوێنێ، چوار کەس لە هۆڵەند، چوار کەس لە له‌هێستان، نۆ کەس لە بەریتانیا، سێ کەس لە ئەڵمان، کەسێک لە بەلژیک و کەسێک لە ئێرلەند گیانیانی لەدەستداوە. هاوکات هێڵێ ئاسنی ئەڵمان بڵاویکردووەتەوە، کە بەهۆی ڕەشەباکەوە بەدرێژایی زیاتر لە هەزار کیلۆمتر زیان بە هێڵی ئاسنی ئه‌و وڵاته‌ گەیشتووە.