ڕۆژی شه‌ممه ٣٠ی مانگی ڕێبه‌ندان، دانیشتووانی شاری ورمێ ناڕه‌زایه‌تی خۆیان له ئاست له‌ناوبردنی دارستانه‌كانی سه‌یرانگای “به‌ند”ی ورمێ و داخرانی ئه‌و ناوچه گه‌شتیارییه، له لایه‌ن سپای پاسدارانه‌وه ده‌ربڕی.
به پێی ڕاپۆرته‌كان، سپای پاسداران بە بیانووى “ئه‌مری به مه‌عرووف و نه‌هی له مونكه‌ر” و به‌ره‌وڕووبوونه‌وه له‌گه‌ڵ “تێكه‌ڵبوونی كچان و كۆڕان له‌و سه‌یرانگایه” ده‌ستی كردووه به کۆکردنەوەى کافه و ڕێستۆرانتەكانی ئه‌و ناوچه و دارستانه‌كانیان بڕیوه.
