به پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، ماوه‌ی مانگێك له ده‌ستبه‌سه‌ر كردنی نایاسایی “ئاره‌ش محه‌ممه‌دی” چالاكی كرێكاری خه‌ڵكی شاری سنه تێپه‌ڕ ده‌بێت و هیچ زانیارییه‌ك له‌سه‌ر هۆكاری ده‌ستبه‌سه‌ر كردن و شوێنی ڕاگیرانی ئه‌و چالاكه كرێكارییه له‌به‌رده‌ستا نییه.
“ئاره‌ش محه‌ممه‌دی” به هۆی نه‌بوونی هه‌لی كار له ئۆستانی كوردستان، ڕووی له شاری سلێمانی له باشووری كوردستان كردبوو و له كاتی گه‌ڕانه‌وه‌ی بۆ سنه له سنووری “باشماخ”ی مه‌ریوان له لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و بۆ شۆێنێكی نادیار ڕاگوێزرا. ئێستا ماوه‌ی یه‌ك مانگه هیچ زانیارییه‌ك له چاره‌نووسی ئه‌و چالاكه مه‌ده‌نییه له‌به‌رده‌ستا نییه و له‌مافی چاوپێكه‌وتن و په‌یوه‌ندی ته‌له‌فوونی له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌كه‌ی بێبه‌ش كراوه و چالاكانی مه‌ده‌نی و بنه‌ماڵه‌كه‌ی خوازیاری ئازادی ناوبراو و ڕوونكردنه‌وه‌ی چاره‌نووسی بوون.
