کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستان

ناڕه‌زایه‌تی به‌ڕینی ژنانی باكووری كوردستان سه‌باره‌ت به‌ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی پارێزراوی قه‌زایی ئه‌ندامانی “ه.د”پ”

ناڕه‌زایه‌تی به‌ڕینی ژنانی باكووری كوردستان سه‌باره‌ت به‌ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی

ڕۆژی شه‌ممه‌ ٣٠ی مانگی ڕێبه‌ندان، ژنانی ئه‌ندامی حیزبی دیمۆكراتیكی گه‌لان(هه‌.ده‌.په‌) و بزووتنه‌وه‌ی ژنانی ئازاد و ڕێژه‌یه‌كی به‌رچاو له‌ ژنانی ئازادیخوازی ئه‌و وڵاته‌ له‌ شاره‌كانی ئیستانبوول، ئادانا، شه‌رناخ، ئۆرفا، مه‌لاتییه‌، خه‌تای، ماردین، دیاربه‌كر، باتمان، بینگۆڵ، ئیزمیر و ئانتالیا ناڕه‌زایه‌تی خۆیان له‌ ئاست هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی پارێزراوی قه‌زایی “سێمرا گۆزه‌ل” نوێنه‌ری “هه‌.ده‌.په‌” ده‌ربڕی.

به‌ پێی ڕاپۆرته‌كان، ئه‌ندامانی شۆرای ژنانی “هه‌.ده‌.په‌” و ئه‌ندامانی بزووتنه‌وه‌ی ژنانی ئازادی ئیستانبوول، له‌ كۆبوونه‌وه‌یه‌كی ناڕه‌زایه‌تیدا، هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی پارێزراوی قه‌زایی “سێمرا گۆزه‌ل”یان پیلانگێڕی ده‌وڵه‌تی توركیا دژ به‌ كوردان و ژنانی چالاكوانی ئه‌و وڵاته‌ زانی. “زۆڵه‌یخا گۆلۆم” نوێنه‌ری به‌شی ئیستانبوولی حیزبی “هه‌.ده‌.په‌” ڕایگه‌یاند: له‌و چه‌ندمانگی ڕابردوودا به‌رده‌وام به‌ شێوه‌یه‌كی سازماندراو هێرش كراوه‌ته‌ سه‌ر بنكه‌ و باره‌گاكانی “هه‌.ده‌.په‌” له‌ شاره‌ جۆراوجۆره‌كانی توركیا و چه‌ندین ئه‌ندامی ئه‌و حیزبه‌ له‌ لایه‌ن فاشیسته‌كانی ئه‌و وڵاته‌وه‌ گیانیانبه‌ختكردووه‌ یان به‌ سه‌ختی بریندرا كراون هه‌روه‌ها به‌ سه‌دان ئه‌ندام و لایه‌نگری ئه‌و حیزبه‌ش ده‌ستبه‌سه‌ر و ڕاگوێزی به‌ندیخانه‌كان كراون. هه‌موو ئه‌مانه‌ نیشان ده‌دات كه‌ ده‌وڵه‌تی توركیا تا چ ئاستێك دووژمنایه‌تی هه‌یه‌ له‌گه‌ڵ ئازادی و مافی ژنان و به‌ تایبه‌ت خه‌ڵكی كوردی ئه‌و وڵاته‌.