پۆلیسی پاسەوانی سنووری هه‌رێمی كوردستان ڕۆژی شه‌ممه ٣٠ی مانگی ڕێبه‌ندان ڕایگەیاند: لە دەڤەری “پشدەر دەستیان” بەسەر ١٠ هەزار حەب و زیاتر لە هەشت کیلۆ ماددەی هۆشبەردا گرتووە كە تۆمەتباران بەنیازبوون بیهێننە ناو هەرێمی كوردستان.
وتەبێژی پۆلیسی پاسەوانی سنووری لە راگەیاندراوێكدا بڵاویکردەوە: ڕۆژی شه‌ممه فەرماندەیی پاسەوانی سنووری ناوچەكه، دوای كۆكردنەوەی زانیاری نھێنی لە گوندی “زەڵێ” لە شارەدێی “ھەڵشۆی” سەر بە قەزای “پشدەر”، توانیویانه دەست بگرن بەسەر پێنج كیلۆ و ٣٠٠ گرام لە ماددەی تلیاك، سێ كیلۆگرام لە ماددەی كریستاڵ و ١٠ ھەزار حەبی تڕامادۆڵ.
جێی ئاماژه‌یه كه سپای پاسداران له ڕێگه‌ی ده‌ستوپه‌یوه‌ندییه‌كانیه‌وه ساڵانێكه ده‌یه‌وێت باشووری كوردستانیش ئالووده‌ی مادده هۆشبه‌ره‌كان بكات و ده‌بێ هاووڵاتییانی باشووری كوردستان و حكوومه‌تی هه‌رێم زۆر وریای سیاسه‌ته‌كانی كۆماری ئیسلامی بن.
