زۆربوونی ڕادەی کانگاکانی بەرد لە پارێزگای کرماشان و ڕێژەی وەبەرهێنانی زۆری بەرد له ناوچه شاخاوی و دارستانه‌كاندا، مەترسی لەسەر تێکدان و لەنێوچوونی ژینگەی ئه‌و ئۆستانه دروست کردووە و ناڕه‌زایه‌تی چالاكانی مه‌ده‌نی و ژینگه پارێژی كرماشانی لێكه‌وتووه‌ته‌وه.
به پێی یاسا بۆ وەرگرتنی مۆڵەتی ده‌ست به‌کارکردنی مه‌عده‌نه‌كانی بەرد، چەندین ئیدارەی وەکوو ئیدارەی گشتیی سەرچاوە سرووشتییەکان، پارێزگاری لە ژینگە ئه‌بێ چاودێری پڕۆژه‌كه بكه‌ن ئینجا مۆڵه‌ته‌كه په‌سه‌ند كه‌ن به‌ڵام له ژێر ده‌سه‌ڵاتی گه‌نده‌ڵی كۆماری ئیسلامی به سه‌دان مه‌عه‌ده‌نی نایاسایی به به‌رپرسانی باڵای ئیداری و نیزامی دراوه و وڵامده‌ره‌وه‌ی هیچ ناوه‌ندێك نین و بوونه‌ته هۆكاری له‌ناوچوونی ژینگه و سرووشتی زۆربه‌ی ناوچه‌كانی ئێران.
