به پێی ڕاپۆرته‌كان، سێ ئه‌ندامی كانوونی سینفی مۆعه‌لیمانی بۆكان به ناوه‌كانی “سه‌لمان ئیمام زه‌نبیلی“، “مه‌ولوود خانچه‌زه‌رد” و “نادر ئه‌مینزاده” ڕۆژی پێنجشه‌ممه و هاوكات له‌گه‌ڵ بڵاوكردنه‌وه‌ی بانگهێشتی مۆعهلیمان بۆ كۆبوونه‌وه‌ی سه‌رانسه‌ری له ڕۆژی شه‌ممه ٣٠ی مانگی ڕێبه‌ندان، بانگهێشتی ئیداره‌ی ئیتلاعاتی ئه‌و شاره كران.
به پێی زانیارییه‌كان، ئه‌و سێ چالاكه مه‌ده‌نییه پاش بانگهێشت به توندی هه‌ڕه‌شه‌یان لێكراوه و پاش چه‌ند كاتژمێر لێپرسینه‌وه به دانانی وه‌سیقه و به شێوه‌ی كاتی ئازاد كراون. به وته‌ی وته‌بێژی كانوونی سینفی مۆعه‌لیمانی بۆكان، ئه‌و سێ چالاكه بڕیاره ڕۆژی شه‌ممه‌ش خۆیان به ئیداره‌ی ئیتلاعاتی بۆكان بناسێنن.
