کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستان

ماڵئاوایی لە ژیانی باوکی سێ هاوڕێی گیانبەختکردووی کۆمەڵە لە شاری سنە

ماڵئاوایی لە ژیانی باوکی سێ هاوڕێی گیانبەختکردووی کۆمەڵە لە شاری

بە پێی هەواڵی گەیشتووە، ڕۆژی هه‌ینی ٢٩ مانگی رێبەندان، کاک “محەممەد حسێن سەید مورادی” باوکی سێ هاوڕێی گیانبەختکردووی ریزەکانی کۆمەڵە، به‌ ناوه‌كانی ” جەبار“،“جەماڵ” و “کەماڵ سەید مورادی“  لە شاری سنە ماڵئاوایی لە ژیان کرد.

هاوڕێ “جەماڵ سەید مورادی” لە مانگی خه‌زه‌ڵوه‌ری ١٣٦٣ی هەتاوی  لە ناوچەی  ساراڵ لە شەڕ لەگەڵ هێزه‌كانی کۆماری ئیسلامی  گیانی بەختکرد و 4سال دوای ئه‌و ڕووداوه‌ دڵته‌زێنه‌ دوو ڕۆڵه‌ی  دیکەی کاک “محەممەد حۆسین“، هاوڕێیان “کەماڵ” و “جەبار سەید مورادی” له‌ مانگی خەرمانانی ١٣٦٧ی هه‌تاوی لە زیندانی ناوەندی  سنە وەک دوو زیندانی سیاسی بە شێوەیه‌كی دڕندانە  تیرباران کران. کاک “محەممەد حۆسین” كه‌سایه‌تییه‌كی زەحمەتکێش و خۆشناو لە ناو جەماوەری خەڵکدا بوو و ئەگەرچی زیاتر لە سی سال خەمی قورسی مەرگی سێ رۆڵەی ئازیزی له‌ دڵدا بوو، بەڵام هیچکات سەری بۆ جه‌نایه‌تكارانی كۆماری ئیسلامی دانه‌نواند.