کریکارێکی دانیشتووی کامپی مەخمور، ڕۆژی هه‌ینی ٢٩ی مانگی ڕێبه‌ندان، لەکاتی کارکردن‌دا لە شارۆچكه‌ی “عەربەت“ی سەر بە پارێزگای سلێمانی گیانی لەدەستدا.
به پێی زانیارییه‌كان، کرێکارێكی خه‌ڵكی باكووری كوردستان به ناوی “وڵات مەحموود“، دانیشتووی کامپی “ڕۆستەم جودی” لە “مەخمور” له كاتی كاركردندا له به‌نزینخانه‌یه‌كی شارۆچكه‌ی “عه‌به‌ت“ به هۆی پێكدادانی كامیۆنێكی میكسر گیانی له ده‌ست داوه.