ڕۆژی پێنجشه‌ممه ٢٨ی مانگی ڕێبه‌ندان، ڕێوڕه‌سمی ڕێزگرتن له ٢٦ی ڕێبه‌ندان ساڵڕۆژی ئاشكرابوونی خه‌باتی كۆمه‌ڵه به به‌شداری بنه‌ماڵه‌ی هاوڕێیانی گیان به‌ختكردووی كۆمه‌ڵه، بنه‌ماڵه‌ی پێشمه‌رگه‌كانی كۆمه‌ڵه و كۆمه‌ڵێك له دۆستان و لایه‌نگرانی كۆمه‌ڵه له شاخه‌كانی ئاڕێز و ده‌شتی ئارێنان له سه‌ر مه‌زای هاوڕێیانی گیان به‌ختكردوو “عوسمان ئه‌حمه‌دی” و “ئه‌رسه‌ڵان كاویانی” به‌ڕێوه‌چوو.
سه‌ره‌تا ڕێوڕه‌سمه‌كه به خوله‌كێك بێ ده‌نگی بۆ ڕێزگرتن له یادی سه‌رجه‌م گیان به‌ختكردووانی ڕێگای ئازادی و سوسیالیزم ده‌ستی پێكرد و دواتر سروودی ئه‌نترناسیۆناڵ سروودی هاوپشتی جیهانی كرێكاران خوێندرایه‌وه و پاشان له‌لایه‌ن یه‌كێك له هاوڕێیانی گرووپی ئارێزی سووری سنه وتارێك پێشكه‌ش به ئاماده بووانی ئه‌و ڕێوڕه‌سمه كرا. له كۆتاییدا ڕێوڕه‌سمه‌كه به شادی و خۆشی ئاماده‌بووانی كۆتایی پێهات.