ڕۆژی پێنجشه‌ممه ٢٨ی مانگی ڕێبه‌ندان، تەرمی دوو پەنابەری خەڵکی مەریوان بە ناوەکانی “جەلیل ڕەوانگەرد” و “سومەیە جامخانە” کە هاوژین بوون و لەڕێگای چوون بۆ ئەورووپا لەیەکێک لە ڕووبارەکانی یۆنان خنکابوون، دوای مانگێک گەڕێندرایەوە زێدی خۆیان.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، ئه‌و دوو هاوڵاتیه له‌ماوه‌ی مانگی ڕابردوو كه به‌مه‌بستی نیشته‌جێ بوون له یه‌كێك له وڵاتانی ئه‌ورووپا زێدی خۆیان جێهێشتبوو، ڕۆژی پێنج شەممە ٢٣ی مانگی بەفرانباری ئه‌مساڵ، تەرمه‌كه‌یان لە یەکێک لە ڕووبارەکانی دوورگەی سیریسی یۆنان به‌خنكاوی دۆزرابوویه‌وه.