شه‌وی چوارشه‌ممه ٢٧ی مانگی ڕێبه‌ندان، تانکەرێکى هەڵگرى سووتەمەنى لە جادەى کۆنى “مەریوان–سنە“، نەگەیشتوو بە گوندى “سوفیان“، وەرگەڕا و تەقییەوە و به هۆیه‌وه شۆفێره‌كه‌ی گیانی له ده‌ست دا.
به پێی ئاماره‌كانی وه‌زاره‌تی ڕێگه و شارسازی كۆماری ئیسلامی، ڕێگاكانی ئۆستانی كوردستان له نائه‌من ترین ڕێگاكانی ئێرانه و له ماوه‌ی ٣٠ ساڵی ڕابردوودا به ده‌یان تانكه‌ری سووته‌مه‌نی له‌و ڕێگا ترانزیتییه وه‌رگه‌ڕاون و مادده‌ی كیمیایی و سووته‌مه‌نیان بۆ ناوی به‌ندئاو و ڕووباره‌كانی ئه‌و ناوچه به‌رداوه‌ته‌وه. چه‌ندین جاریش ته‌قینه‌وه‌ی تانكری سووته‌مه‌نی كاره‌ساتی لێكه‌وتووه‌ته‌وه و به ده‌یان هاووڵاتی به هۆی ڕووداوی هاتووچۆ و سۆتان گیانیان له ده‌ست داوه. ئه‌وه له حاڵێكدایه كه ڕژیمی كۆماری ئیسلامی به‌رده‌وام له‌و ڕێگا ترانزیتیانه قازانچی بردووه و هیچ هه‌نگاوێكیشی بۆ گه‌شه پێدانی ڕێگا و جاده‌كانی كوردستان هه‌ڵنه‌گرتووه تاكوو خه‌ڵكیش سوودی لێوه‌رگرن.