ڕۆژی شەممە ٢٣ی مانگی ڕێبەندان، “مەحموود ساڵەحی” و “عوسمان ئیسماعیلی” دوو چالاکی کرێکاری خەڵکی سەقز، لەلایەن لقی یەکەمی دادگای ئینقلابی ئەو شارەوە كه پێشتر تۆمەتی “بڵاوکردنەوەی پڕوپاگەندە دژی ڕژیمیان” به‌سه‌ردا سه‌پا بوو ئه‌و سزایه هه‌ڵوه‌شێندرایه‌وه.
بەپێی هەواڵی گەییشتوو، دادگای ئینقلابی شاری سەقز بەپێی ماددەی ٤ی یاسای دادگای تاوانەکان، ئەو دوو چالاکە کرێکاریەی بە بێ تاوان ناساندووە و دەنگی بە هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی مه‌حكووم كردنی ئەو دوو چالاکە کرێکاریە داوە. جێگای ئاماژەیە ئەو دوو چالاکە کرێکاریە لە چەند دانیشتنی دادگایی كردن‌دا له‌لایه‌ن لقی سێی به‌شی لێکۆڵینەوە و لقی یەکی دادگای ئینقلابی شاری سەقز بە تۆمەتنی “بڵاوکردنەوەی پڕوپاگەندە دژی ڕژیم” مەحکووم کرابوون.