کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستان

له‌ سێداره‌دانی به‌ندكراوێك له‌ كرماشان

له‌ سێداره‌دانی به‌ندكراوێك له‌ كرماشان 1

سەرلەبەیانی ڕۆژی یەکشەممە ٢٤ی مانگی ڕێبەندان، حوکمی لە سێدارەدانی زیندانییەک بە ناوی “موسەیب فەرەجی” خەڵکی شاری شاباد، لە زیندانی “دیزڵاوا”ی کرماشان، جێبەجێ کرا.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەو زیندانییە دوو ساڵ پێش بە تۆمەتی “کوشتنی بە ئەنقەست” دەستبەسەر و دواتر لەلایەن دەزگای قەزاییەوە بە ئێعدام مەحکووم کرابوو. هەتا ئێستا هەواڵی لە سێدارەدانی ئەو زیندانییە، لەلایەن میدیا نێوخۆییەکانی ئێرانەوە، بڵاو نەکراوەتەوە.