سەرچاوەیەک لە هاوپەیمانی نێودەوڵەتیی لە هەولێر بە میدیاکانی ڕاگەیاند، شەوی یەکشەممە ٢٤ی مانگی ڕێبەندان، ژمارەیەک فڕۆکەی بێفڕۆکەوان لە سنووری ڕۆژهەڵاتی عێراقەوە هاتوونەتە ناوچەکەیان و توانراوە یەکێک لەو فرۆکانە بکاتە ئامانج و بخرێتە خوارەوە.
سەرچاوەکە ڕایگەیاندووە فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکان درەنگانی شەوی ڕابردوو لە بەرزاییەکی نزمدا بەرەو ڕۆژئاوا فڕیوون و ئەو فڕۆکەیەی کە خراوەتە خوارەوە، ئێستا لە ژێر لێکۆڵینەوەی ورد دایە بۆ ئەوەی بزانن درووست کەری کام وڵاتە و لە لایەن چ هێزێک و بە چ مەبەستێک ڕەوانەی ئەو ناوچەیە کراوە.