به پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، ڕۆژی هه‌ینی ٢٢ی مانگی ڕێبه‌ندان، كۆمه‌ڵێك له دۆستان و لایه‌نگرانی گۆمه‌ڵه و حیزبی كۆمۆنیستی ئێران له شاری بانه به هۆی هاتنی ڕۆژی ٢٦ی ڕێبه‌ندان ڕۆژی ئاشكرابوونی چالاكییه‌كانی كۆمه‌ڵه، ڕێوڕه‌سمێكیان له‌و شاره به‌ڕێوه‌برد.
به پێی ئه‌و هه‌واڵه، ڕێوڕه‌سمه‌كه به خوێندنی سروودی ئه‌نترناسیۆناڵ سروودی جیهانی پاڵپشتی چینی كرێكار و یه‌ك ده‌قێقه بێده‌نگی بۆ ڕێزلێنان له یادی ته‌واوی گیانیهختكردووانی ڕێگای ئازادی و به‌رابه‌ری ده‌ستیپێكرد و پاشان یه‌كێك له به‌شداربووان وتارێكی له‌سه‌ر مێژووی كۆمه‌ڵه، جیاوازی كۆمه‌ڵه له‌گه‌ڵ بزووتنه‌وه چه‌په‌كانی دیكه، سیته‌م و چه‌وسانه‌وه‌ی سه‌رمایه‌داری، جیابوونه‌وه‌كانی ناو ڕیزه‌كانی كۆمه‌ڵه و حیزبی كۆمۆنیستی ئێران و هه‌روه‌ها به‌ڕێوه‌چوونی سه‌ركه‌وتووانه‌ی كۆنگره‌ی ١٨ی كۆمه‌ڵه پێشكه‌ش به ئاماده‌بووان كرد و ڕێوڕه‌سمه‌كه به بڵاوكردنه‌وه‌ی شیرینی و سازكردنی جه‌وێكی شایی و خۆشی كۆتایی پێهات.