هه‌زاران دانیشتووی شاری “كییه‌ف”ی پایته‌ختی ئۆكراین ڕۆژی شه‌ممه ٢٣ی مانگی ڕێبه‌ندان، ڕژانه سه‌ر شه‌قامه‌كان و دژ به هه‌ڕه‌شه‌كانی ده‌وڵه‌تی ڕووسیه بۆ سه‌ر ئه‌و وڵاته دروشمیان وته‌وه و خوازیاری هه‌ڵوێستی كۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تی له به‌رانبه‌ر زیاده‌رۆیه‌كانی “ولادیمیر پووتین” بوون.
هاوكات له‌گه‌ڵ نزیك بوونه‌وه‌ی ئه‌گه‌ری هێرشی ڕووسیه بۆ سه‌ر ئۆكراین سه‌رۆك كۆماری ئۆكراین ڕۆژی شه‌ممه ٢٣ی مانگی ڕێبه‌ندان له وتارێكدا ڕایگه‌یاند: ئه‌و باروودۆخه ته‌نیا له ماوه‌ی ڕۆژانی ڕابردوودا پێش نه‌هاتووه به‌ڵكوو پێشینه‌یه‌كی هه‌یه و ئێمه ئه‌بێ هه‌مووكات له ئاماده‌ییدا بین. هه‌ر له‌و په‌یوه‌ندییه‌دا “جه‌و بایدن” سه‌رۆك كۆماری ئا‌مریكا و “ئیمانۆئێل ماكرۆن” سه‌رۆك كۆماری فه‌ڕانسه دوێنێ له په‌یوه‌ندی ته‌له‌فوونیدا له‌گه‌ڵ “ولادیمیر پووتین” دووباره هۆشدارییان دا كه ئه‌گه‌ر هێرش بكاته سه‌ر ئۆكراین كاره‌ساتێكی گه‌وره‌ی له دهخۆڵقێت.