کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستان

گیان لەدەستدانی ٢٦ کرێکار لەماوی ٩ مانگی ڕابردوو لە شاری سنە

گیان لەدەستدانی ٢٦ کرێکار لەماوی ٩ مانگی ڕابردوو لە شاری سنە 1

پزیشکی یاسایی ئۆستانی سنە ڕایگەیاند: لە ماوەی ٩ مانگی ڕابردووی ئەمساڵ هەتا ئێستا ٢٦ کرێکار بەهۆی ڕووداوی کارەوە لە شاری سنە گیانیان لەدەستداوە و سەرجەم ئەو کرێکارانەش کە گیانیان لەدەستداوە پیاو بوونە.

لەم ڕاپۆرتەدا ئاماری گیان لەدەستدانی کرێکاران لە شارەکانی سەر بە ئۆستانی سنە دیاری نەکراوە بەڵام بەپێی ڕاپۆرتەی ئیدارەی “تەعاون، کار و رفاهی ئیجتماعی” لە ماوەی ساڵی ڕابردوودا ٢٠ ڕووداوی کار لە شاری سەقز تۆمار کراوە کە سێ حاڵەتی بووەتە هۆی گیان لەدەستدانی ئەو کرێکارانە.