کارمەندانی قه‌راردادی کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنه‌كانی عێراق لە شارەکانی دهۆک و سلێمانی، ڕۆژی سێشه‌ممه ١٩ی مانگی ڕێبه‌ندان، له ناڕه‌زایه‌تی به كاتی بوونی قه‌رارداده‌كانیان كۆبوونه‌وه و خوازیاری گۆڕانی گرێبه‌سته‌كان له كاتیه‌وه بۆ هه‌میشه‌یی بوون.
نوێنەری کارمەندانی ناڕازیی دهۆک لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەنووسییدا ڕایگەیاند: ئێمە ژماره‌مان ٢٧٢ كه‌سه و مافه‌كانمان پێشێل كراوه و دەمانەوێت بکرێین بە هەمیشەیی و به فه‌رمی دابمه‌زرێین. هاوکات به‌شێک له كارمه‌ندانی كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق له شاری سلێمانی كه به‌شێوه‌ی گرێبه‌ست كارده‌كه‌ن بۆ چواره‌مین جار كۆبوونه‌وه و ڕایانگه‌یاند: پێویسته حكومه‌تی عێراق داواكارییه‌كه‌مان جێبه‌جێ بكات و گرێبه‌سته‌كانمان له كاتیه‌وه بكات به هه‌میشه‌یی تاكوو ئه‌منییه‌تی پیشه‌ییمان هه‌بێت.