کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستان

گیان له‌ ده‌ست دانی سێ كه‌س له‌ ڕووداوێكی هاتووچۆ له‌ پارێزگای دهۆك

گیان له‌ ده‌ست دانی سێ كه‌س له‌ ڕووداوێكی هاتووچۆ له‌ پارێزگای دهۆك

ڕۆژی سێشه‌ممه‌ ١٩ی مانگی ڕێبه‌ندان، به‌ هۆی ڕووداوی هاتووچۆ لە ڕێگای نێوان شارەدێی “قەسرۆک” و شارۆچکەی “شێخان”ی سەر بە پارێزگای دهۆک، سێ برا گیانیان لە دەستدا.

به‌ پێی زانیارییه‌كان، ڕوداوەکە لە نێوان ئۆتۆمبێلێکی بارهەڵگر و ئۆتۆمبێلێکی تایبەتدا بووە كه‌ به‌ هۆیه‌وه‌ دوو برا هەر لە شوێنی روداوەکە گیانیان لە دەستداوە و یەکێکی دیکەشیان بریندار بووە و دوای گەیاندنی لە نەخۆشخانەی شێخان گیانی لە دەستداوە.