به‌رپرسانی ڕێكخراوی تاڵیبان له وڵاتی ئه‌فغانستان ڕایانگه‌یاند كه لانیكه‌م ١٩ هاوڵاتی ئه‌و وڵاته به‌هۆی ڕنووی به‌فر له سنووری پاكستان گیانیان له‌ده‌ستداوه.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، قوربانیانی ئه‌و ڕووداوه ویستوویانه له دۆڵێكی شاخاوی له‌و سنووره‌دا تێپه‌ڕبن. هه‌تا كاتی ئاماده‌كردنی ئه‌م هه‌واڵه ته‌رمی ١٩ هاوڵاتی به‌هاوكاری تیمه‌كانی فریاكه‌وتنی خێرا و خه‌ڵكی ئه‌و ناوچه‌یه دۆزراونه‌ته‌وه و گڕان به‌دوای ته‌رمی دیكه‌دا به‌رده‌وامه. جێگای ئاماژه‌یه ڕۆژانه كۆمه‌ڵێك له هاوڵاتیانی وڵاتی ئه‌فغانستان به‌مه‌به‌ستی دۆزینه‌وه‌ی كار و ئاڵوگۆڕی كاڵا له‌سه‌ر سنووره‌كانی وڵاتی پاكستان هاتووچۆ ده‌كه‌ن كه له دوای قه‌یرانی ئابووری ئه‌و وڵاته به‌هۆی هاتنه سه‌ر كاری ڕێكخراوی تاڵیبان، ئه‌و ڕێژه‌یه زیادی كردووه.