کارمەندانی کۆکردنەوەی پارەی ئاو ڕۆژی ڕابردوو، بەھۆی وەرنەگرتنی حقووقی ٢٢ مانگیان بە نیشانەی ناڕەزایەتی دەستیان لە کار کێشایەوە و ڕایانگەیاند: ساڵێك و ١٠ مانگە حقووقەکانمان پێنەدراوە و هەتا وەرگرتنی بەتەواوەتی حقووقە دواخراوەکانمان درێژە بە مانگرتنەکەمان ئەدەین.
بەپێی ڕاپۆرتەکان پێش نیوەڕۆی ڕۆژی ڕابردوو، کارمەندانی کۆمپانیای ئۆرانۆس کە کاریان کۆکردنەوەی پارەی ئاوی مانگانەیە، بەھۆی پێنەدانی حقووقەکانیان دەرگای شوێنی کاری کۆمپانیاکەیان داخست و مانگرتنیان لەکارەکانیان ڕاگەیاند.