نەخۆشییەک ماوەی هەفتەیەکە لە شاری قەلادزێی هه‌رێمی كوردستان بڵاوبووەتەوە و رۆژانە40 بۆ ٧٠ كه‌سی دانیشتووی ئه‌و شاره تووشی ئه‌و نه‌خۆشییه دەبن.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، زیاتر لە هەزار کەس لە قەلادزێ بەهۆی ڤایرۆسێکەوە لە نەخۆشخانەكانی ئه‌و شاره خه‌وێندراون و زۆربەی تووشبووەکان منداڵن كه بەهۆی سکچوون و رشانەوەوە لە نەخۆشخانەن.
تاوەکو ئێستا سێ لیژنەی بەڕێوەبەرایەتیی خۆپارێزی قەڵادزێ، راپەڕین، سلێمانی و رێکخراوی تەندروستیی جیهانی، لێکۆڵینەوەیان لە هۆکاری نەخۆشییەکە کردووە، بەڵام نەگەیشتووەنەتە هیچ ئەنجامێک. جێگای ئاماژه‌یه هه‌تا ئێستا كۆمه‌ڵێك تاقیكردنه‌وه‌ی له سه‌ر ئاوی خواردنه‌وه‌ی ئه‌و شاره ئه‌نجام دراوه و لایه‌نی په‌یوه‌ندیدار ڕایگه‌یاندووه: هیچ كێشه له ئاوی خواردنه‌وه‌ی ئه‌و شاره‌دا نه‌بووه و دیار نییه هۆكاری تووش بوون و بڵاوبوونه‌وه‌ی ئه‌و نه‌خۆشیه له‌و شاره‌دا چیه.