ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ١٧ی مانگی ڕێبه‌ندان، خۆپیشاندانی مۆعه‌لیمان و فه‌رهه‌نگیانی مه‌ریوان له ناڕه‌زایه‌تی به ده‌ستبه‌سه‌ر كردنی “شه‌عبان محه‌ممه‌دی” ئه‌ندامی كانوونی سینفی مۆعه‌لیمانی مه‌ریوان، له بەرانبەر فەرمانداری ئه‌و شاره به‌ڕێوه‌چوو.
خۆپیشاندەران لەم کۆبوونەوەیەدا داوای ئازادکردنی دەسبەجێی “شەعبان محەممەدی” و سەرجەم مۆعه‌لیمانی بەندکراویان کرد. شایانی باسه كه ڕۆژی یەکشەممە ڕێکەوتی ١٠ی ئه‌م مانگه، شەعبان محەممەدی، ئەندامی ئەنجومەنی سێنفیی مامۆستایانی مەریوان لە لایەن هێزەكانی ئیداره‌ی ئیتلاعاته‌وه دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزرا.